چاویارنیوز _ د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بێت، و هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، ئەوا هیچ موچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و سەرجەم مووچەکان لە کاتی خۆیدا دەدرێن.
ڕاشیگەیاند، پلانی بەدیل لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی هەردوو حکومەت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند 120 ملیار دینار بنێرێت، بەغداش بە بەهای هەمان بڕە پارە، مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.
د.نەرمین مەعروف
دەکرێت ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەفەوتێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێگەی پێویست بگیرێتەبەر، ئەوا هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت.
No Comment! Be the first one.