چاویارنیوز _ د.جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تائێستا مووچە فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی یەک دابەشنەکراوە، بە نیازن هەندێک گۆڕانکاری بکەن، هەندێک ئیستیحقاقات دەبڕدرێت.
وتیشی: بۆئەوەی بەغداد مووچەی مانگی یەک_ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت، پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم بە زوویی لیستی مووچە و 120 ملیار دینار بنێرێت، نەوتیش بەردەوامە لە هەناردەکردن بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لە بەغدا نەمێنێت بۆ نەناردنی مووچە.
زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: پێویستە هەرێم بەزووترین کات لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بۆئەوەی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
No Comment! Be the first one.