چاویارنیوز _ میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە “دامەزراوەی دارایی یەكێتی، لەسەر فەرمانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەنگاوەكانی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی روداوەكەی لالەزاری گەیاندە قۆناغی كۆتایی و سەرجەم هۆتێل و كافێ و ماڵەكانی ئەو ناوچەیەی قەرەبووكردەوە”
سەرچاوەیەك لە تیمی تەكنیكیی دامەزراوە داراییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی راگەیاند: هەنگاوەكانی قەرەبووكردنەوەی زیانە ماددییەكانی دانیشتووانی نزیك لالەزار بەرەو كۆتایی دەچێت و درێغی نەكراوە لە جێبەجێكردنی فەرمانەكەی سەرۆكی یەكێتی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە: كە چەسپاندنی یاسا و سەروەری بڕیاری دادگا لە 22ی ئابدا، بووە هۆی زیانگەیاندن بە بەشێك لە ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان، بەڵام یەكێتی لەرێگەی دامەزراوە داراییەكانی خۆیەوە تەواوی ئەو ئەركەی لە ئەستۆ گرت و سەرجەم ماڵ و هۆتێل و كافێكانی نوێكردەوە.
زیانلێکەوتووانی لەلازار قەرەبوو کرانەوە
میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرچاوەیەك لە تیمی تەكنیكیی دامەزراوە داراییەكانی یەكێتییەوە بڵاویانکردەوە کە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لالەزار لەقۆناغی کۆتاییدایە.
No Comment! Be the first one.