چاویارنیوز _ م.دڵشاد میرانی مامۆستای بەرەی ناڕازی دەڵێت: لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم خوێندنگەكان و فەرمانگەكان بایكۆ دەستپێدەكەینەوە و ناچینە فەرمانگەکانمان.
وتیشی: ئەگەر ئەمڕۆ بایکۆت لەچەند ناوچەیەک دەستپێبکاتەوە، ئەوا ڕۆژانی داهاتوو بە هەماهەنگیی مامۆستایانی دهۆك و هەولێر، خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ئەنجام دەدەین.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ بەهەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دەڵێین ئێمە بەبێ مووچە دەوام ناکەین و لە سەرجەم خوێندنگەكان و فەرمانگەكان بایكۆت دەستپێدەكەینەوە.
زەنگی بایکۆت لێدرا
مامۆستایەکی بەرەی ناڕازی و بایکۆت ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە بایکۆت ڕادەگەیەنین و داوا لەسەرجەم فەرمانبەران دەکەین بایکۆتی دەوام بکەن.
No Comment! Be the first one.