چاویارنیوز _ ڕێبوارتەها پارێزگاری کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: بەهۆی نالەباریی دۆخی کەشوهەواوە، بڕیارماندا سبەی یەک شەممە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکانی کەرکووک بکرێت بە پشوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، شەپۆلی سێیەمی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو مەترسیی لافاوی هەیە.
سبەی لە کەرکوک پشووە
بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی هاووڵاتیان، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ دەوام لە کەرکوک بکات بە پشوو.
No Comment! Be the first one.