چاویارنیوز _ سیروان بابان ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: خاوەن پشکەکان هەموو ڕۆژێک داوای پشکەکانی چاڤی لاندی لە ئێمە دەکرد بیاندەینەوە. بەڵام شاسوار دەیویست دژایەتی یاسای چاکسازی بکەین لە پەرلەمانی کوردستان، چونکە لە بڕگەیەکدا وەرگرتنەوەی کۆی قەرزی کۆمپانیاکانی تێدابوو و کۆمپانیاکەی ئەویش44ملیار قەرزار بوو.
ڕاشیگەیاندووە: شاسوار پشتگیری دەیان گەنج دەکات کەسەدان پەیجی ساختەیان بۆ دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە درووستکردووە.
سیروان بابان: شاسوار عەبدولواحید دژایەتیی یاسای چاکسازیی دەکرد
پەرلەمانتاری پێشوو و یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ دەڵێت: شاسوار نەوەی نوێی لە پێناو بەرژەوەندی کەسیی دروستکردووە و میدیای نەوەی نوێ ئێمەی بایکۆت کردووە.

No Comment! Be the first one.