چاویارنیوز _ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەو شەڕەی ئێستا لەحەلەب دەستیپێکردووە، لەو شوێنەدا کۆتایی نایەت، بەپێچەوانەوە ئەگەر کورد سەركەوتووبێت، ئەوا حكومەت ناچار دەبێت لەگەڵ هەسەدە و کورد رێكبكەوێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی سوریا سەركەوتوو بێت، ئەوا سەردەكێشێت بۆ شەڕێكی گەورەتر.
وتی: كورد بەهۆی تێکشکاندنی داعش و ئازایەتی خۆیەوە سەرنجی ئەمریكا و ئەوروپای راكێشاوە.
ڕاشیگەیاند: پێشتر دۆناڵد ترامپ، 10 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع و بەتیرۆریستی ناو دەبرد، بەڵام ئێستا ترەمپ بۆنی خۆشدەکات و عەتر دەكات بە سەروچاویدا.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئێمە پشتیوانی دەكەین لە كوردانی ڕۆژئاڤا و ئەگەر پێویست بكات خۆمان و هێزەكانمان دەچین بۆ پشتیوانییان.
سەرکردەیەکی باشوور ئامادەیە بچێت بۆ پشتیوانی کوردی ڕۆژئاڤا
سەرکردەیەکی کورد ڕایدەگەیەنێت، پێشتر دۆناڵد ترەمپ 10 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ گرتنی ئەحمەد شەرع و بەتیرۆریستی ناودەبرد، بەڵام ئێستا بۆنی خۆشدەکات و عەتر دەكات بەسەروچاویدا.
No Comment! Be the first one.