چاویارنیوز _ محەمەد سەمعان سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنەکانی لەزۆر شوێنی شەقامەکانی کەرکوک هەڵواسیبوو، بەڵام لەو ماوەیەدا بەدەستێکی نادیار چەند وێنەیەکی سوتێنران، ئەوەش بووە مایەی ناکۆکی لەنێوان لایەنگرانی حزبە کوردییەکانی کەرکوک و بەرەی تورکمانی، ئەوەش وایکرد دوو پۆلیس بکوژرێن. بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە سەرۆکی بەرەی تورکمانی خۆی بڕیاریداوە وێنەکانی لاببات و ئاڵای عێراق لە جێگەکانیان دابنێت و لە ڕێگەی سۆشیال میدیای نزیک لە محەمەد ئیحسان، دەستکرا بە توڕەکردنی گەنجانی کورد و هانیاندەدان کە “ناوێرن ئاڵای عێراق بسوتێنن”.
ئەم هەڵمەتە بووە مایەی فیتنەو گێرەشێوێنی و لەلایەن دوو گەنجی کوردەوە ئاڵاکان عێراق سوتێنراون، لێپرسراوانی کوردیش لەکەرکوک پێیانوایە “سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە و توڕەکردنی کورد وێنەکانی خۆی لابردووە و ئاڵای عێراقی داناوە.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی بەنانەوەی “ئاژاوە” تۆمەتباردەکرێت
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەهەوڵی دووبەرەکیدایە لە شاری کەرکوک، تەواوی وێنەکانی خۆی لە شەقامەکان لادەبات و لەجێگەی ئو وێنانە ئاڵای عێراق دادەنێت، ئەوەش کوردی توڕە کردووە.
No Comment! Be the first one.