چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڕوانم، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان.
هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی هێرشی سوپای سوریاوە بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.