چاویارنیوز _ تەیف سامی وەزیری دارایی داوای لە وەفدی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، کە وردەکاری تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەش بکەن، کە لە پرۆژەی بانکی “هەژماری من” تۆمارکراون، کە نزیکەی ٨٠٠ هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.
وتیشی:وەزیر جەختی لە پێویستی گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردووەتەوە بە مەبەستی تەوتین كردنی مووچەكانیان بەپێی ڕێكارە یاسایی و كارپێكراوەكان.
عێراق پێداگری لەسەر تەوتین دەکات
وەک یەکێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، وەزیری دارایی عێراق داوای ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەش بکەن، کە لە پرۆژەی بانکی “هەژماری من” تۆمارکراون.

No Comment! Be the first one.