چاویارنیوز _عەمید عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا، هاووڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ زیانیان زۆر کردووە و سەیارەکانیان ئاو بردوویەتی.
وتیشی: ئەوەی ئێمە لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوتووە، لە لافاوەکەدا ئۆتۆمبێلی وەها زەرەری کردووە کە بڕەکەی بایی زیاترە لە 20 ملیۆن دینار، هەروەک ئۆتۆمبێلیشی تێیدایە نرخەکەى سێ ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا، 651 ئۆتۆمبیل، زەرەرو زیانیان پێگەیشتووە.
عەمید عومەر: لەچەمچەماڵ زەرەرو زیانەکان جیاوازن
بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت: ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا بەر لافاوەکە کەوتوون، زیانەکەیشی جیاوازە.
No Comment! Be the first one.