چاویارنیوز _ عارف عادل قایمقامی قەزای کەلار هۆشدارییەکی بەپەلە دەدات و داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکات، کە ئەگەری لافاوی گەورە هەیە و بەربەستەکانی چەمی گۆبان لەبەردەم مەترسی شکاندان.
قایمقامی کەلار بە میدیاکانی ڕاگەیاند: مەترسی شکانی بەربەستەکانی چەمی گۆبان زۆرە، ئەگەر ئەوە ڕووبدات لافاوێکی بەهێز ڕوو لە قەزاکە دەکات.
قایمقامی کەلار داوایەک لە دانیشتووانی کەلار دەکات کە پێویستە ئەو ماڵانەی دەکەونە کەنار ڕووبار و چۆمەکانی شار، دەستبەجێ شوێنەکانیان چۆڵ بکەن و دووربکەونەوە.
قایمقامی کەلار مەترسییەک بڵاودەکاتەوە
لەبارەی کەشوهەواڵی ڕۆژانی داهاتووی ناوچەکە بەتایبەت گەرمیان، قایمقامی کەلار دەڵێت: مەترسییەکی گەورە لەسەر کەلار هەیە و بەربەستەکان خەریکە دەشکێن و داوای چۆڵکردنی ماڵەکان دەکرێت.
No Comment! Be the first one.