چاویارنیوز _ بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پەرتی سەردانی ناوچەی سۆران بکات، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە، تەواوی قوتابیان وتراوە دەتوانن بەشداریی ئاهەنگی پارتی بكەن، وەک کارئاسانییەکیش بۆیان، ئۆتۆمبێلیان بۆ دابینکراوە.
ئەم کارەی پارتی، بەتەواوی پێچەوانەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنە کە ڕایگەیاندووە، نابێت دەزگا حکومییەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێت.
لەبەر بانگەشەی پارتی دەوام ڕاگیرا
بەهۆی بانگەشەی لیستی پارتی لە سۆران، بەخوێندکاران وتراوە ئەمڕۆ دووشەممە مەیەن بۆ دەوام، بەو بۆنەیەوە دەوامی پاشنیوەڕوانى قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی ئیدارەی سۆران ڕاگیراوە.
No Comment! Be the first one.