چاویار نیوز – ڕووداوەکانی ناحیەی پردێ و کەرکوک، گومانی لای هاووڵاتیان دروستکردووە و پێیانوایە ئەم هێرشانە پیلانێکە بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە.
لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: لەپشت ڕووداوەکانی پردێ و فڕۆکەخانەی کەرکوک و شوێنەکانی دیکەوە، کە ڕوویانداوەو سەرچاوەکانیان نادیارە، گومانی دەستی داعش و تورکیا هەیە.
ئەم ڕووداوانە لەکاتێکدایە کە ئێستا ناوچەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت و گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستیان پێکردۆتەوە.
لەسەر ڕووداوەکەی کەرکوک گومان لە تورکیان دەکرێت
ئەو ڕووداوانەی لەپردێ و کەرکوک ڕوویاندا، کاری هەر وڵات و لایەنێک بێت، خزمەت بەکەس ناکات.

No Comment! Be the first one.