چاویارنیوز _ سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانیش لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش باس لەوە دەکات، یەکێتی و پارتی لە میدیاکانیانەوە باسی مووچە دەکەن و هاووڵاتیانیان بەو پرسەوە سەرقاڵکردووە، بەڵام هەنگاوی جدییان بۆ کۆبوونەوە سیاسییەکان نەناوە لەوێ باسی بکەن و هەوڵی بۆ بدەن.
ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن، وەزیرە کوردەکان لە كۆبوونهوهى سێشەممەی ڕابردووی ئهنجومهنى وهزیرانى عێراقدا بەهیچ جۆرێک باسی پرسی مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران نەکرد، بەڵام لەمیدیادا داوادەکەن بەغدا مووچەی مانگی نۆ بنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەرچەندە میدیاکانی دەسەڵاتی هەرێم ڕایانگەیاند بەغدا پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت، بەڵام وەزیری دارایی عێراق مووچەی هەرێمی خستە دوای هەڵبژاردن.
لەکۆبوونەوەکاندا پارتی و یەکێتی باسی مووچه ناکەن
سەرەڕای ئەوەی لەکۆبوونەوەی سێشەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی مووچە نەکرا، بەڵام وەزیرە کوردەکانیش هیچ ئاماژەیەکیان بە پرسی مووچە نەداوەو باسیان نەکردووە.
No Comment! Be the first one.