چاویارنیوز _ دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی ئافرەتێک لە سلێمانی بڵاوکرایەوە لەیەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکاندا، بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ئەم رووداوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ بەدواداچوونی دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای دەستگیرکردنی بکوژەکە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیدا، دەرکەوت تۆمەتبارەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە،
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە دوای کوشتنی ئەو ئافرەتە، بچێتە دەرەوەی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش برایەکی خۆیی و زاوایەکیان هاوکاریی کردووە، بۆیە دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەیشی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا بکوژ بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوکاریشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
لە سلێمانی بکوژێک دەستگیرکرا
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەو کەسەی دوو رۆژ پێش ئێستا، ئافرەتێکی لە شاری سلێمانی کوشت، ڕاگەیاند.
No Comment! Be the first one.