چاویارنیوز _ بۆ کۆکردنەوە زانینی هەموو ئەو هاوکارییەی بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆدەکرێتەوە، ماڵپەڕی (هاوکاری کوردانە – Hawkary Kurdana)، کە ماڵپەڕێکی 24 سەعاتییە و چرکە لەدوای چرکە ئەو بڕە پارەیەی دەخرێتەسەر هەژمارە بانکییەکەی (کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ)، لەبانکی چەرموو هەروەها بانکی جیهانی نوێ. دەکرێتەوە.
عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەپێناو ئەوپەڕی شەفافیەتدا لەسەرجەم داتا و زانیارییەکانمان، لەو ماڵپەڕەوە دەیخەینەبەردەست راگەیاندنەکان و دامەزراوە رەسمییەکان و خەڵکی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پشتیوانیی زەرەرمەندانی لافاوەکە دەکەن، ببینن هاوکارییەکانیان چۆن تۆمار دەکرێت و چۆن خەرجیش دەکرێت بۆ چەمچەماڵ.
لەم لینکەوە دەتوانن ئاگاداری کۆکردنەوەی هاوکارییەکان و چۆنییەتی خەرجکردنی ببن:
https://hawkary-kurdana.com/
ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا
بۆ تۆمارکردن و کۆکردنەوەی هاوکاریی هاووڵاتیان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا، سەرجەم داتاکانی بەخشەرەکان و هاووڵاتیان لە خۆدەگرێت.
No Comment! Be the first one.