چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامەکەیدا کە ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامەکەیەتی دەڵێت: دیدارێکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا تۆم باراک و ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجامدا.
پشتیوانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سیاسەتی سەرۆک ترەمپ بۆ پرۆسەی ڕاگرتنی شەڕ، جگە لە هەوڵەکانی باڵیۆز تۆم باراک بۆ گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و دانوستان لە نێوان ئێمە و حکومەتی سوریا، بابەتێکی جددی و گرنگن و لای ئێمە جێگەی دەستخۆشین.
بە هەموو تواناکانمانەوە و بە شێوەیەکی جددی کار دەکەین بۆ بەدیهێنانی یەکگرتووییەکی ڕاستەقینە و پاراستنی ئەم ئاگربەستەی ئێستا.
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەنێوان ئێمە و دیمەشق، جدییە.
No Comment! Be the first one.