چاویارنیوز ـ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەکەوێت و هیچ ئاسۆیەکیش نییە بۆ ناردنی لەبەغداوە.
هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی مووچەوە دەڵێت: چاوەڕێی بڕیاری ناردنی مووچەی لێ مەکەن، چونکە ئەویش چاوەڕێ دەکات، ئەمڕۆش دەڵێین لەم ڕۆژانە و لەماوەی هەفتەیەکی داهاتوو بڕیارێک دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لەوکاتەوەی ئەو سەرۆک حکومەتە کاربەڕێکەرەی ئێستا هاتووە مووچەی خەڵک بەتەواوی نەدراوە، ئیتر کاتی ئەوەیە مەلەفی مووچە لەژێردەستی ئەم کەسە شکست خواردووە دەربهێندرێت و دوور بخرێتەوە.
باس لەوەشدەکات، ئەگەر هەروا بێدەنگبین مووچە زیاتریش دوا دەکەوێت، یەکەم ڕەخنەش لەخۆمان دەگرم ئێمەی پەرلەمانتاران بەهەموو فراکسیۆنەکان.
مەسرور بارزانی شکستیخواردووە
لەوکاتەوەی ئەو سەرۆک حکومەتە کاربەڕێکەرەی ئێستا هاتووە مووچەی خەڵک بەتەواوی نەدراوە

No Comment! Be the first one.