چاویارنیوز _ سەرۆکی حکومەتی هەرێ ڕایگەیاند: لە بارەی مووچەوە نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە ڕایگەیاند: ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئەوەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نامەی بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە.
بەپێی هەواڵی میدیای پارتی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا وتوویەتی “لەم یەک دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات”.
مەسرور بارزانی: نامەیەکەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە
سەرۆکی حکومەت: بابەتی مووچە گرنگترین بابەتە بەلای منەوە.

No Comment! Be the first one.