چاویارنیوز _ عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست و پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان دەڵێت: هاوبەشانی پڕۆژەی رووناکی لەپێشتردا بۆ هەر مانگێک بڕی 400 یەکەی کارەبایان بە نرخی پاڵپشتیکراو (72 دینار بۆ هەر یەکەیەک) پێدەدرا، بەڵام لە سیستەمە نوێیەکەدا، ئەو 400 یەکەیە دابەشکراوە بۆ 30 ڕۆژ، بە جۆرێک بۆ هەر ڕۆژێک تەنها 13 یەکەی کارەبا بە نرخی 72 دینار هەژمار دەکرێت”.”هەر تێپەڕاندنێکی ئەو بڕە لە ڕۆژێکدا، نرخەکەی بۆ 108 دینار و دواتر بەرز دەبێتەوە” عەلی حەمە ساڵح وادەڵێت.
پرۆژەی ڕوناکی لە کۆتایی ساڵی 2024 وەک سەرەتا و ئەزموون دەستیپێکرا و یەکێکە لە پرۆژەکانی کابینەی 9 حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاروایە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
نرخی کارەبا سێ هێندەی دیکە گران دەبێت
لە بارەی زیادبوونی نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زانیاریی بڵاودەکرێتەوەو نرخەکەی سێ هێندە زیاددەکات.
No Comment! Be the first one.