چاویارنیوز _ د.سەباح هەورامی ڕایگەیاند: ئەوکانەی لەکوردستان تووشی ماددەی هۆشبەر بوون، ڕووی لەهەڵکشانەو پێویستە خەمی لێبخوورێت و پرسێکی گرنگە.
وتیشی ئام کەسانە کە ئالوودەبوون، وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت، بەڵکو وەک نەخۆشێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، یاسایەکیشمان هەیە ڕێگەی بەوەداوە ئەم تووشووانە وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت. ئەوانەیشی پێشتر وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا، ئێستا ئاراستەکە گۆڕاوە و وەک نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: وەک تەندروستیی سلێمانی، لەئێستادا نەخۆشخانەی شەهید سەڵاحی موهەندیس لە پارێزگای سلێمانیمان تایبەت کردووە بەو نەخۆشانە و هیوادارین حکومەتی هەرێمیش بودجەی تایبەتمان بۆ دابین بکات تا لەسەرەتای ساڵی 2026دا بکەوێتە کارکردن.
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەکرێتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات: لەسلێمانی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەکرێتەوە و داوای بودجەی تایبەتی دەکات لەساڵی 2026دا.
No Comment! Be the first one.