چاویارنیوز _ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم چارەنووسی هاووڵاتییە ئەمریكییەكەی لالەزار ئاشكرادەكات.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن لە شەوی روداوەکەی لالەزاردا لە 22-08-2025 دەستگیرکراوە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ برایان ویڵسن دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بووە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دوپشک).
وتیشی، وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
هاووڵاتییەکی ئەمریکا لە لالەزار دانی بە نهێنییەکدا ناوە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە.

No Comment! Be the first one.