چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی دوای شەڕەکە بڵاوکراونەتەوە، هۆکاری شەڕەکە بۆ ململانێی توندی نێوان شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی لەکەرکوک و یەکێک لەکاندیدەکان دەگەڕێتەوە کە ناوی شاهۆ نەجمە و کاندیدی ژمارە 2 ی پارتییە لەو شارە.
شاخەوان عەبدوڵڵا مەترسی ئەوەی هەبوو کاندیدە مونافیسکارەکەی بەناوی شاهۆ نەجم کە یەکێکە لەبەهێزترین کاندیدەکان لەناو لیستی پارتی، دەنگەکانی ئەو ببات و ژمارەی دەنگەکانی زیاتر بێت لەژمارەی دەنگەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا.
شاهۆ نەجم بەهۆی بەهێزی پێگەکەیەوە لەناو پارتیدا، شاخەوان عەبدوڵڵای نیگەران کردووە و بەهەموو شێوەیەک دژایەتی کاندیدی ژمارە 2 دەکات، چونکە شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە ئەگەر شاهۆ نەجم دەنگی زیاتر بهێنێت ئەوە شکستە بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا و شکانی ئەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش لەمەراسیمی ناساندنی کاندیدانی پارتی لەکەرکوک ، دەمەقاڵێ و قسە ووتن بەیەکتری لەنێوانیان ڕوویدا و بەهۆیەوە تەقەیەکی زۆر کرا و چەند ئەندام و لایەنگرێکی پارتی بریندار بوون .
No Comment! Be the first one.