چاویارنیوز _ کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتمانی دەڵێت: لەکاتێکدا خۆم لەدەرەوەی وڵات بووم ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵەکەم لە سلێمانی، بەڵام پاسەوانەکانم هاتونەتە دەست لێیان و بەپێی ئاسەوارەکان هێرشبەران برینداریان هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، هەتا ئێستا کەس نازانێت ئەو هێرشبەرانە کێن و سەربەکێن، دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانیش لەو بارەیەوە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە.
شایانی باسە، حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەشاری هەولێر دامەزراوە، بەوتەی سەرۆکی حیزبەکە، پاش فشاری پارتی بۆ سەریان ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دووەمینجارە هەڵدەکوتنەسەر ماڵەکەی.
هێرشکرایەسەر ماڵی سەرۆکی حزبێک
شەوی ڕابردوو لە سلێمانی، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی لە پڕۆژەی کانی سیتی شاری سلێمانی و خێزانەکەیی و پاسەوانێکی براون بۆ لێکۆڵینەوە و نازانرێت ئەو هێزە کێ بوون.
No Comment! Be the first one.