چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای یەکێتی لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستیکەوتووە، لە 48 سەعاتی داهاتوودا، هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی 8 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، دەخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق چاوەڕێ دەکات هەرێم ئەو بڕە پارەیە بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراقیش پارەی مووچە بنێرێت، چونکە ڕەوانەکردنی ئەم داهاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، راستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەلایەن بەغدادەوە.
لای خۆشیەوە، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایگەیاند: وابڕیارە لەم هەفتەیەدا و بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب بدرێت.
هەرێم لە 48 سەعاتی داهاتوودا 120 ملیار رەوانەی بەغدا دەکات
بەپێی هەواڵێک کە میدیای یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیاردینار داهاتی نانەوتی ئامادەکردووەو پارەکە حازرە، هیچ گرفتێکیش لە ڕەوانەکردنیدا نییە بۆ سەر بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

No Comment! Be the first one.