چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، مۆڵەتی حكومەتی هەرێم بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان لە پێناو دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆتاییهاتووە، حكومەتی هەرێم بە كۆمپانیا نەوتییەكانی راگەیاندووە: بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، بە گلدانەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، بەو مەرجەی حكومەتی عیراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی دروست نەكات و راستەوخۆ لە مووچەی مانگی حەوتەوە، تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
وەفدی هەرێم رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بە لێپرسراوانی كورد لە بەغدا گەیاندووە بۆ تەسلیمكردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عیراق، كە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیشی لەسەرە.
میدیاکانی هەرێم و عێراق بڵاویانکردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریداوە رێبوار هادی كە سەرۆكی لیژنەی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت، سەبارەت بە دەركردنی روونكردنەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە تایبەت بە داهاتە نانەوتییەكان.
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
شەوی رابردوو، كۆبونەوەیەكی گرنگ کرا لە نێوان سێ وەزیری كورد لە حكومەتی عیراق و لێپرسراوێكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد ، بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوود، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و نەوتەكە تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.
No Comment! Be the first one.