چاویارنیوز _ هەژماری من لەڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: پرۆسەی چاپکردن و ئامادەکردنی کارتەکان بۆ خانەنشینان کۆتایی هاتووە و ئێستا کارتەکانتان تەواو بووە و دەتوانن سەردانی بنکە و شوێنە دیاریکراوەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، تا لەمەودوا بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر و لە ڕێگەی ئامێرەکانی (ATM)ەوە، مووچەکانیان وەربگرن و سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان.
لەکۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێویستە خانەنشینان لە کاتی سەردانیکردنیاندا بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان، ناسنامە و بەڵگەنامە پێویستەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
هەژماری من، خانەنشینانی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، (هەژماری من) ئەو خانەنشینانەی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە کە ناویان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکەدا، کارتە بانکییەکانیان ئامادەیە.
No Comment! Be the first one.