چاویارنیوز _ ئاسۆ عەبدوللەتیف نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: شاری سلێمانی کە دابەشدەبێت بۆ 18 کورسی، یەک ملیۆنو 201 هەزارو 658 دەنگدەر یان هاوڵاتی کارتی دەنگدانو بایۆمەتریان بۆکراوەو دەتوانن دەنگبدەنو بچنەسەر سندوقی دەنگدان، ئەو ڕێژەیە دابەشبکە بۆ 18 کورسی، قیمەتی بەدەستهاتوی کورسی دیارییدەکات.
باسی لەوەشکرد، لەو ڕێژەیە یەک ملیۆنو 201 هەزارو 658 دەنگدەر کە دەنگدەری سلێمانییەو 60 هەزار دەنگی پارێزگای هەڵەبجەشی لەسەرە، ئەگەر 100% خەڵک بڕۆن دەنگبدەن، ئەوا کاندید پێویستە 66 ههزارو 758 دەنگ بهدهستبهێنێت، ئینجا دەبێتە خاوەن کورسی خۆی.
وتیشی: ئەگەر لەو ڕێژەیە 50%ى خەڵک بڕوات دەنگبداتو بایکۆتو ساردو سڕیی هەبێ، ئەوا کاندید پێویستە 33 ههزارو 379 دەنگ بهێنێ، ئینجا دەبێتە خاوەنی کورسی، ڕێژەی چونو نەچونو بایکۆتی خەڵکو دەنگدەر بۆ سەر سندوقەکان دیاریدەکات کورسیەک نرخەکەی چەندە.
ڕاشیگەیاند: هەتا دەنگدەر زۆر بڕوات بۆ دەنگدان نرخی کورسی بەرزدەبێتەوە، خۆ ئەگەر کەمترین خەڵک بڕوات بۆ دەنگدان، بۆ نمونە 25%ى خەڵک، ئەوا بەربژێرەکە 16 ههزارو 689 دهنگى پێویستە تا دەبێتە خاوەن کورسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کاندید ئەو ڕێژە زۆرەی بەدەستنەهێنا، واتە هەزارو دوو هەزار دەنگی هێنا کە ناگاتە نرخی کورسی، ئەوا کۆکراوەی دەنگە بەدەستهاتوەکانی لیستەکەی بۆ حساب دەکرێ، بەڵام بۆ کاندیدە بەهێزەکە، ئەو کاندیدەی لەڕیزبەندیەکەدا دەنگی یەکەمی هێناوە.
هەڵبژاردن بەزمانی داتا
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: بەزمانی داتا نەک عاتیفەسازیی، بابزانین کاندیدو بەربژێر بۆ ئەم هەڵبژاردنە، چەند هەزار دەنگی دەوێ بۆئەوەی کورسی مسۆگەربکات لەبەغدا، بهگوێرهى دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە خشتەکەی دادەنێم.

No Comment! Be the first one.