چاویارنیوز _ شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەیدا کە رێگریی لە بەشداریی هەندێک دەزگای راگەیاندن کردووە کە بەشداربن، نیشانەی ئەوەیە بە ئاوازی وتەبێژ نادوێن، ئەمە پێشێلکارییەکی روونی دەستوور و یاسای کاری رۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەستگەیشتنی زانیارییە لە کوردستان.
وتیشی: ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەرکۆنە دەکەم و پێویستە رقی شەخسی نەکرێتە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ میدیاکان.
شنیار ئەنوەر:
وتەبێژی حکومەت لە میدیاکان دەترسێت
دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی حکومەتی کە بەرامبەر میدیاکان نواندی و هەڕەشەی لە میدیاکان کرد، نیشانەی ترسە.

No Comment! Be the first one.