چاویارنیوز _ كاروان گهزنهیی وتهبێژی یهكێتی ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ پارتی، بێگومان دوو حزبی سیاسی جیاوازین و خاوەنی دوو تێڕوانینی سیاسیی جیاوازین بۆ حوکمڕانی، هیوادارین بتوانین جیاوازییەکانمان کۆبکەینەوە و خزمەتی خەڵکی کوردستانی پێبکەین بۆ هەبوونی حکومەتێکی خزمەتگوزاری دادپەروەری سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان.
وتیشی: یەکێتی دەیەوێت بەشێوەی هاوبەشێکی راستەقینە لە حکومەتی داهاتوودا بەشداری بکات، پڕۆژهیهكمان هەیە پێكهێنانی حكومهت، ئێمە پاشهكشه لەهیچ خاڵێکی ناكهین، چونکە ئەو پۆستانەی داوامان کردووە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی یەکێتییە.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری حکومەتی نوێی عیراقیشەوە وتەبێژەکەی یەکێتی وتی: کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق دەبێت و هەر خۆشمان دیاری دەکەین.
وتەبێژی یەکێتی: سوورین لەسەر داواکارییەکانمان
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بە داواکارییەکانی یەکێتی کرد وەک هاوبەشی راستەقینەی لە حکومەتی داهاتووی هەرێم، وتیشی: لەهیچ کام لەو داواکارییانەی پێشکەشمان کردووە، ناکشێینەوە.
No Comment! Be the first one.