چاویارنیوز _ هاوکار عەلی ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد و ناردنی موچە، ئەستەمە.
وتیشی: نەوت تەسلیم بەغداد ناکرێ. پارتی گرەو لەسەر حکومەتی داهاتووی عێراق دەکات، دڵنیام لە ئێستاوە وەک هەموو گرەوەکانیتری دۆڕاون. چونکە ئاقڵانە نییە.
ڕاشیگەیاند: ناردنی دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت کە هیچ دەسەڵاتێکی بڕیاردانی نییە. جگە لە کوشتنی کات و خەڵەتاندنی نێوەندگیرەکان هیچ مەبەستێکیتری نییە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا خەڵکی کوردستان هەر ئەوەیان لەدەست دێت سەعاتەکانی (7و8) بەدیار میدیای خەڵەتێنەرەوە دڵ بە هەواڵی بەمەبەست ئاڕاستەکراو خۆشکەن.
هاوکار عەلی ڕۆژنامەنووس:
پارتی ئەم گرەوەیش دەدۆڕێنێت
ڕۆژنامەنووسێک باس لەوەدەکات، دۆسیەی نەوتی هەرێمیش لەدەستی حکومەتیشدا نەماوە. لەسەرەتاوە فرۆشراوە بە مافیا جیهانییەکانی نەوت.

No Comment! Be the first one.