چاویارنیوز _ لەبارەی گرژییەکانی دۆڵی وەرتێ و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارە ترسنۆکانەیە.
هەردی سەڵاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وتی: تەنها پیاوی بێغیرەت و حزبی بێغیرەت و هێزی بێغیرەت، بە چەک وەڵامی خەڵکی بێچەک دەداتەوە.
شەوی ڕابردوو هاووڵاتیانی دۆڵی وەرتێ خۆپیشاندانیان کرد و داوای کارەبا و ئاویان کرد، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە، بەفیشەک وەڵام درانەوەو خۆپیشاندەرێک شەهید بوو.
داوای کارەبا و ئاویان کرد;
پارتی جارێکیتر خۆپیشاندەرێکی کوشت
دۆخی ئەمنی دۆڵی وەرتێ لەدوای شەهیدبوونی هاووڵاتی بەناوی حەسەن ڕەحمان بەدەستی هێزەکانی پارتی، ناجێگیرەو هاووڵاتیان هەڕەشەی ڕاپەڕین لەدەسەڵات دەکەن.

No Comment! Be the first one.