چاویارنیوز _ ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وتی: وەک دەستەکەمان ئامادەکاریی تەواومانکردووە بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران، بۆیە لەئێستادا پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەکەین بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.
ڕاشیگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان کەرتی گەشتیاری لەهەرێم هۆکاری بژێویی زیاتر لە 20 هەزار خێزانی کوردە، بۆیە لەم ڕۆژانەدا کە کۆتایی ساڵە، باشترین کاتی گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیاران چاوەڕێی ئەم چەند ڕۆژە دەکەن.
دەڵێت: ڕاستە لە هەرێم ژمارەک ناوچە و هاووڵاتییانیان، زیانیانبەرکەوتووە بەهۆی لافاوەوە، بەڵام ناکرێت بەهۆی کارەساتێکی سروشتییەوە بۆنەکان راگیرێت.
پێشبینیی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بێنە هەرێم
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند: دوای خۆئامادەکردنێکی تایبەت بۆ پێشوازی لەگەشتیاران، پێشبینی دەکەی 200 هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێم بکەن.
No Comment! Be the first one.