چاویارنیوز _ دارا خەیلانی نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ خوێندەوە و وتی: ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە. کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگی و بایەخی ئاشتی و سەقامگیری، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە، کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بڕیارانەی لەئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیاریدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو، نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە توندوتیژی، کێشەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لە رێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت. ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتیی مام جەلال دەکات. ئەو کە ئازایەتی و روونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی”.
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی لە ئیستانبوڵ
نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ پەیامی بافڵ تاڵەبانی خوێندەوە و رایگەیاند: پشتیوانیکردنی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتی، هەڵوێستێکی سیاسی نییە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.
No Comment! Be the first one.