چاویارنیوز _ بەپێی سکاڵای ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی، بڕیاربوو ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید- سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ببرێتە بەردەم دادوەر، بەڵام دادگاییکردنەکەی بۆکاتێکی نادیار دواخراوە.
هەرچەندە 27ی ئەم مانگە کۆتایی بەو حوکمەی شاسوار عەبدولواحید دێت کە پێنج مانگ بوو، بەڵام دادگاییکردنەکەی 16ی مانگ دواخراوە و بەرپرسانی نەوەی نوێ نازانن ئایا سەرۆکەکەیان ئازاددەکرێت یاخود لەزینداندا دەمێنێتەوە. بەشێکیان دوودڵن و پێیانوایە قورسە سەرۆکەکەیان ئازاد بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی وەک محەمەد حەسان نێردەی سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی “شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەی سیاسی دەستگیرنەکراوە.
چارەنوسی سەرۆکی نەوەی نوێ نادیارە
دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووسێک، کە بڕیاربوو 16 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دواخراوە و کەس نازانێت بۆ کەی دواخراوە.
No Comment! Be the first one.