چاویارنیوز _ کاتێک وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو ” تەنها ڕێگەی کوردایەتیی گرتووەتەبەر و لێی لانادات”، لە بەرامبەردا غالیب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنەی توند لە وەزارەتی دارایی دەگرێت و دەڵێت: هەموو کەسێک ڕێگە و ڕێبازێکی پاک و چاکی دەوێت، دادپەروەریی و خۆش ژیانی و ئاسودەی دەوێت، ئەوەی وەزیری دارایی دەیڵێت، هەمووی ساختەچێتی و چەواشەکردن و دزی و پیلان و فێڵ و قۆڵبڕینە و لای ئێمە ڕەفزە، نازانم ئێوە بۆ ئەم ڕێگای چەتەییە بە ڕێگەی كوردایەتی دەزانن، ئەمە کوردایەتیی نییە لەخشتەبردن و قۆڵبڕینە، بۆ نمونە باڕوونی بکەینەوە :
یەکەم _ماوەی سێ ساڵە شەش موچەتانخواردووە كە دەكاتە شەش ترلیون.
دووەم _ وەرگرتنی (٥٠) هەزار بەرمیل نەوتی ڕەش بە ناوی مەدعوم بیدەن بە خەڵك بەڵام داویانە بە كوڕەكانی خۆیان بۆ ئەوەی بەگران بەهاووڵاتیان بفڕۆشن.
سێیەم _ دووسەد جۆر باج وەك سەرانە لە هاووڵاتیان وەردەگرن !
چوارەم _ دۆخی تەندروستی بووە بەقەسابخانە هەموویانكردوە بە تایبەت و لە تایبەتیش بەس بۆ مناڵە تازە پێگەیشتوەکانیانە !
پێنجەم _ باسی قاچاغچێتی ناكام كە لە ٢١ مەرزی هەرێم خەریکی سەرانەو دزی و قۆڵبڕینن و پارەکەشی بۆ بنەماڵەیە بۆ کڕین و فرۆشتنە بە مرۆڤی سەربەرزی کوردەوە !
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، هەرکاتێک بەغدا مووچە نەنێرێت بە قسەی ئێوە تاوانی عێراقە، ئەی بۆ ناپرسن کە كوردایەتییەكەتان لە كوێیە؟ کاتێک هەر ئەو دەوڵەتە، 5 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بە بەلاش بەئێوەداوە بۆ ئەوەی لەم سەرمایە نەوتی سپی بەرمیلی بە ٣١ هەزار دینار بدەن بە هاووڵاتیان و ئێوە بە دوو سەد هەزار دەیفرۆشنەوە.
وتیشی: ئەوەی دەیڵێیت كوردایەتی و ڕێگەكەیە، یان جەردەی و چەتەیی، ئێمە لەمێژە دەزانین ئێوە پاکی و ڕاستگۆیی و ناوی کوردایەتی بۆ خەڵەتاندن و دزین و جەردەی و شکاندنی کەرامەتی تاکی کورد بەکاردێنن.
چەتەگەریی پارتی کوردایەتی نییە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەمێژە ئێمە هاواردەکەین خەڵکینە ئەم حزب و سەرکردانە، کوردایەتی ناکەن و ساختەچین.
No Comment! Be the first one.