چاویارنیوز _ وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی پچڕانی کارەبا لەئەمشەودا، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.
ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
ئەمشەو کارەبای زۆربەی شوێن و ناوچەکانی هەرێم کوژایەوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت: دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
No Comment! Be the first one.