چاویارنیوز _ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كورستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا ڕایگەیاند: ژمارەی کورسییەکانی کورد، هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن لەعێراق کەم دەکات، پێویستە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا هەموو عێراق یەك بازنە بێت، ئەگەر یەك بازنە بێت دەنگی خەڵكی كوردستان نافەوتێت و كورد نزیكەی 90 كورسی بەدەستدەهێنێت.
باسی لەوەشکرد، لە عێراق هەموو کارێکی سیاسی بە ڕێککەوتنە و یاسا جێبەجێ ناكرێت، وەک پێشتریش بینیومانە ئەوانەی بوون بە سەرۆك وەزیران هەموویان یەكی چەند كورسییەكەیان هەبووە، بەڵام بەڕێککەوتن کراون بە سەرۆك وەزیران، بەمەش دەنگدان ئەهمیەتی نامێنێت.
ڕاشیگەیاند، پێویستە هەوڵبدەین دەستكاری یاساكان نەكرێت، چونکە لە هەرێم و بەغدا یاساكان سەربەخۆ نین و هەر كەسێك بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت ئەو یاسایانە بسوڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم دۆخەی ئێستای عێراق، كۆنفیدراڵی تەنیا رێگەی چارەسەرە بۆ پێكەوەژیان.
محەمەد حاجی مەحمود:
ڕێژەی کورد 17 کورسی کەمبووەتەوە
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كورستان وتی "لەدوای ساڵی 2003وە، لەیەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە ژمارەی کورسییەکان 270 بوو، كورد 77 كورسی هەبوو، بەڵام دوای زیاتر لە بیست ساڵ، کە ژمارەی کورسییەکان بووەتە 329 كورسی، ئێستا كورد 60 كورسی هەیە.
No Comment! Be the first one.