چاویارنیوز _ کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: گرفتی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق دەربارەی دیاریکردنی دادگایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان لە نێوان دادگای بەریتانیا و دادگای عێراق، کۆتاییهاتووە و هەردوولا لەسەر دادگای پاریسی نێودەوڵەتی رێککەوتوون.
دەشڵێت، روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت چارەسەر نییە و کۆتایی بە کێشەکان نەهێناوە، بەڵکو دەرفەتێکی دیکەی داوەتە هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی داهاتی نانەوتی لە رێگەی گفتوگۆوە.
کاروان یاروەیس:
ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند نزیکە
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکان ئامادەیە و تەنیا ئیمزای هەر سێ لایەنەکەی ماوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، رێککەوتنەکە لە بەغدا ئیمزابکرێت.

No Comment! Be the first one.