چاویارنیوز _ بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم کە بە میدیاکانی باشووری کوردستانی وتووە: بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم 120 ملیار لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت ڕەوانەی بەغداد بکات، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە خەرج بکرێت.
شایانی باشە ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا بەغدا چاوەڕوانی هەرێم بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی لەبەرامبەر ناردنی مووچەدا.
ڕەنگە ئەمڕۆ هەرێم 120 ملیار بۆ بەغدا بنێرێت
حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، چاوەڕوانی هەرێم دەکەن بۆ ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی، تا لەبەرامبەردا ناوەندیش مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات.

No Comment! Be the first one.