چاویارنیوز _ ئەمڕۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکانی ڕاگەیاند و دابەشکردنی کورسییەکانی سێ پارێزگاکەی هەرێمیشی ڕاگەیاند.
دوای ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشكی بۆ پارت و هاوپەیمانیەتی و کاندیدە سەربەخۆکانی بەشداربوو لە هەڵبژارندی مانگی 11ی ئەمساڵ كرد، ژمارەی بازنە و كورسیەكانی هەرێمی کوردستانیش دیار کرا.
بە گوێرەی دابەشکارییەکانی کۆمسیۆن هەرێمی کوردستان بەبێ ناوچە دابڕینراوەکان بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراوە کە 46 کورسیی لە خۆی دەگرێت لە نێویدا سێ کورسی بۆ پێکهاتەکانە.
هەولێر 15 کورسی و کورسییەکی پێکهاتەکان
سلێمانی 17 کورسی و کورسییەکی پێکهاتەکان
دهۆک 11 کورسی و کورسییەکی پێکهاتەکان
کورسییەکانی هەرێم دابەشکرا
بە گوێرەی دابەشکارییەکانی کۆمسیۆن هەرێمی کوردستان بەبێ ناوچە دابڕینراوەکان بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراوە.

No Comment! Be the first one.