چاویارنیوز _ محەمەد تەها لێپرسراوی دۆسێی عەرەبی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێت: کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر دەکەنەوەو بەشێک دەبێت لە باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغدا، کە تێیدا ئاسانکاریی و ڕاوێژ و هاوکاری و خزمەت پێشکەشی ئەو سورییانە دەکات کە لەهەرێمی کوردستان دەژین.
سوریا، لەسەردەمی بەشار ئەسەدیشدا هیچ کونسوڵخانەیەکی لە هەرێمی کوردستان نەبووە و هەموو کارەکانی لە رێگەی باڵیۆزخانەکەیانەوە لەبەغدا جێبەجێ دەکرد، بەڵام لەئێستادا دیمەشق دەیەوێت کونسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە.
کونسوڵخانەی سوریا لە هەولێر دەکرێتەوە
بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا و لەسەر فەرمانی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.