چاویارنیوز _ لەم چند ڕۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، کادرانی پارتی واز لەحزبەکەیان دەهێنن، دواین کادری پارتی بەناوی (چرا شەماڵ جەلال کچی شەهید و کچەزای شەهید ناسراو بە (عوسەی ئامە) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی وازهێنانی خۆی لە پارتی ڕادەگەیەنێت:
دەقی دەستلەکار کێشانەوەکەی:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
سڵاوێکی کوردستانیانە
من چرا شەماڵ جەلال کچی شەهید و کچەزای شەهید (عوسەی ئامە)، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیەنم، لەم بەروارە بە دواوە هیچ پەیوەندیەکم بە پارتی دیموکراتی کوردستان نامێنێت.
خودا یاوەر بێت، بە شێوازيکی جیاوازتر لە ناو کایەی سیاسی دا دەردەکەوم بە هزرو قەڵەمەکەی دەستم خزمەتی بەرژوەندییە باڵاکانی کوردستان دەکەم .
No Comment! Be the first one.