چاویارنیوز – هەژار ئەنوەر نووسی: دوو ساڵ پێش ئێستا لە شارەدێی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر _ ڕێگای مەخمور بە بەهای زیاتر لە (١٥٠) دەفتەر دۆلار واتە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو دۆلار زەویی لەلایەن چەند بەرپرسێک دەفرۆشرێت.
کادیرێکی حزبی کە ناوەکەی پارێزراوە لەلام لە دەشتی شەمامک زانیاری پێدام کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەنێوان کوڕی بەرپرسی لق و بەرپرسی ناوچە و بەڕێوەبەری شارەوانی، زەوییەکان فرۆشران و پارەکە دابەشکراوە.
سەرچاوەیەکیش لە شارەوانی شەمامک زانیاری زیاتری پێدام کە گەڕەکێکیان بەناوی کادیران لە پشت گوندی پیرداود دروستکردووە و ژمارەیەک زەویی زیادەڕۆ (تەجاوز)یان فرۆشتووە و هەر خۆشیان ڕێگەپێدانیان بۆ کردووە.
کادیرە حزبیەکە ئەوەشی پێ وتم، کە ئەم بابەتە دەگاتە سەرەوەی حزب و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە دەست پێدەکات، ئەنجامەکەی تەنها ئەوە بووە کە بەرپرسی ناوچە ڕەوانەی ماڵەوە کراوە، ئەگینا بەڕێوەبەری شارەوانی هەر لە شوێنەکەی خۆی ماوەتەوە و کوڕی بەرپرسی لقیش هەر لەگەڵ باوکی دەوامی ئاسایی خۆی دەکات.
دەڵێن دەشتی شەمامک خەزێنەی دەوڵەمەند بوونە بۆ بەرپرسانی حزبی و حکومی، چونکە زەوییەکان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی باشی پێدەکرێت.
No Comment! Be the first one.