چاویارنیوز _ په‌یجی زووم نیوز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه 145 هه‌زار فۆڵۆوه‌رزی هه‌یه، بڵاویكرده‌وه كه “کەناڵی زووم بەردەوام دەبێت”. بەڵام هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی داهاتووی كه‌ناڵه‌كه و چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی و واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
له رۆژی 22ی ئاب و دوای شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵی زووم له‌شاری سلێمانی گیرا و به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی باركران.دوای 16 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داخستنی ئۆفیسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه، به‌رپرسانی كه‌ناڵی زووم، كه‌لوپه‌له‌كانیان وه‌رگرته‌وه.
کەناڵی زووم دەست بەکارکردن دەکاتەوە
كه‌ناڵی ئاسمانی زووم كه لە ماوەکانی ڕابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و په‌خشی راگیرا، به‌رده‌وامبوونی له كاركردن راگه‌یاند.
	
	    
 
                 
								 
								 
								
No Comment! Be the first one.