چاویارنیوز _ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی مێرگەتیای سەربە قەزای ئامێدی، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە رووفاتی حەوت شەهیدی تێدایە، بەپێی زانیارییەکان گۆڕەکە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە کە گوللـەباران کراون.
لەو بارەیەوە، قایمقامی ئامێدی رایگەیاند، گۆڕەکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە گۆڕەکە هەڵدراوەتەوە و روفاتەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رووفاتەکانی ناو گۆڕەکە هەموویان خەڵکی گوندی مێرگەتی بوون، لە ساڵی 1988دا لەلایەن رژێمی بەعسەوە گوللـەباران کراون و بە جلوبەرگەکەی خۆیانەوە خراونەتە گۆڕێکی بە کۆمەڵەوە.
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ئامێدی دۆزرایەوە
قایمقامی ئامێدی رایگەیاند، گۆڕەکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە گۆڕەکە هەڵدراوەتەوە و روفاتەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون

No Comment! Be the first one.