چاویارنیوز _ دانا محەمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی باسی لە زیادبوونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا کرد و ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا هەفتانە تەنها سێ بۆ چوار گەشت ئەنجام دراوە و بەڵام ئێستا تەواوی هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆئەوەی ژمارەی گەشتەکان زیاتربکەن بۆ هەشت گەشت.
جێگەی ئاماژەیە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ تورکیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەر سلێمانی لابردو گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیپێکردەوە.
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا زیاددەکات
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، لە ٣-١٢-٢٠٢٥ەوە گۆڕانکاریی بەسەر گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیادا دێت و ژمارەی گەشتەکان لە چوار گەشتەوە دەبێتە هەشت گەشت.
No Comment! Be the first one.