چاویارنیوز _ میدیاکانی یەکێتی دەڵێن: بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتی یەکەم دەنگ و هێزی پارێزگای سلێمانی بووە و بە رێژەیەکی یەکجار زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوە بووە.
هەر بەپێی ئەو داتایانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەنگی یەکەم بووە لە پارێزگای سلێمانی و رێژەی دەنگەکانی 257 هەزار و 359 دەنگ بووە، ئەمەش واتە %41.1ی دەنگەکانی شارەکەی بەدەستهێناوە و حیزب و هێزی یەکەم و، براوەی پارێزگاکە بووە.
میدیاکانی یەکێتی دەڵێن: بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، نزیکترین لایەن لە یەکێتییەوە، نەوەی نوێیە کە %21.8ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پاش ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستان دێت کە تەنها 57,916 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی دەنگی 9.2%ی پارێزگاکە، ئینجا حیزب و لایەنەکانی دیکە دێن.
یەکێتی وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە
لەبەرامبەر دیدارێکی مەلا بەختیاردا کە وتبووی "یەکێتی لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا، 2%ی هاووڵاتیانی سلێمانی دەنگیان پێداوە"، میدیاکانی یەکێتی بە داتاو ڕەقەم وەڵامی دەداتەوە.
No Comment! Be the first one.