چاویارنیوز _ مەجید حەمەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر دوو پۆست ناکۆکی لەنێوان یەکێتی و پارتی هەیە، ئەوانیش سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆن.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک لە میدیاکان، یەکێتی سووره لەسەر وەرگرتنی یەکێک لەو دوو پۆسته.
مەجید حەمەد ئەمین:
یەکێتی و پارتی ناکۆکن
دوای ئەوەی ماوەی یانزە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی کوردستاندا تێپەڕیوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ناکەن.

No Comment! Be the first one.